کۆتا تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی قۆناغی 12ی ئامادەیی بە هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی ئەنجامدرا.
ئەمڕۆ شەممە قۆناغی 12ی زانستی تاقیکردنەوەی فیزیا و 12ی وێژەیی تاقیکردنەوەی جوگرافیایان وەک کۆتا ئەزموون ئەنجامدا و بەوەش خولی یەکەمی 12ی ئامادەیی بەهەردووە بەشەکەیەوە کۆتاییهات.
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ، خولی یەکەمی قۆناغی 12ی ئامادەیی بۆ ئەمساڵ لە 3ی حوزەیرانەوە دەستیانپێکردووە و لە هەفتەیەکدا دوو وانە تاقیکردنەوەیان تێدا ئەنجام دەدرا.