قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جینین پلاسخارت كۆبووەوە

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەگەڵ نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان كۆبووەوە و دیالۆگی نیشتمانی و قوربانیدان لەپێناو بەرژەوەندییەكی باڵاتریان تاوتوێكرد. 

ئێوارەی ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە هەولێر لەگەڵ جینین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق كۆبووەوە.

دەربارەی ناوەرۆكی كۆبوونەوەكە قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، “دیالۆگێکی نیشتمانی، قوربانیدان لەپێناو بەرژەوەندییەکی باڵاتر کە بەرژەوەندیی هاوڵاتییانی عێراق بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی ڕەچاوبكات، خاڵی سەرەکیی کۆبوونەوەكەمان بوو”.

وتیشی، “کاتی تێکشکاندنی چەقبەستوویی پڕۆسەی سیاسی لە عێراقدا هاتووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی یەکگرتوو: هیچ گرێبەستێکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیاکان خزمەتی هاوڵاتییان ناکات

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، “هیچ گرێبەستێکی حکومەتی هەرێم  لەگەڵ کۆمپانیاکان خزمەتی هاوڵاتییان ناکات”. مستەفا عەبدوڵا،…
Total
0
Share