ئەڵمانیا ئاسانكاری بۆ وەرگرتنی كۆچبەران دەكات

پەرلەمانی ئەڵمانیا یاسایەكی نوێی پەیوەست بە كۆچ پەسەندكرد كە تایبەتە بە كادری هونەری تایبەتمەند و كەسانی شارەزا، یاساكە وەڵامدانەوەیە بۆ داواكاری رێكخراوەكانی كار، ژوورە پیشەسازی و بازرگانییەكان كە هۆشدارییانداوە لە كەمی دەستی كار و ئەوەش لێكەوتەی ئابوریی گەورەی دەبێت.

یاسا نوێیەكە دوێنێ هەینی لەلایەن پەرلەمانی ئەڵمانیاوە پەسەندكرا، ئاسانكاری بۆ ئەو كۆچبەرانە دەكات كە شارەزایی كاریان هەیە.

یاساكە لەكاتێكدایە گەورە وڵاتی ئابوری لە ئەوروپا بەدەست كەمی هێزی كار لە ژمارەیەك لە پیشەسازییە جۆراوجۆرەكاندا دەناڵێنێت.

ئەڵمانیا ساڵانێكە گرفتی كەمی كرێكاری هەیە بەهۆی پیربوونی دانیشتووان، بەتایبەت كەرتەكانی میوانداری، تەندروستی و بونیادنان. بەجۆرێك لە كۆتایی ساڵی 2022دا نزیكەی دوو ملیۆن پۆست بە بەتاڵی مانەوە.

بەپێی یاساكە خاڵبەندی هاوشێوەی سیستەمی كەنەدا بۆ خوازیارانی مانەوە پەیڕەودەكرێت، لەوانە شارەزایی، خوێندن و شارەزایی زمان. هەروەك داندەنرێت بە لێهاتووییە پیشەییە بیانییەكاندا.

رۆبەرت هابیك، وەزیری ئابوریی ئەڵمانیا پێشوازی لە بڕیارەكە كرد و رایگەیاند، كەمیی كرێكار یەكێكە لەو “كێش گەورانە”ی رووبەڕووی وڵاتەكەی دەبێتەوە.

ئەو لە راگەیەندراوێكدا وتی، “بەربەستەكانی بەردەم كۆچ كەمدەكەینەوە.. لە ئایندەدا زۆر ئاسانتر دەبێت بۆ كۆمپانیاكان كرێكارانی بیانیی شارەزا بخەنەسەر كار”.

بابەتی پێشتر

خولی یەکەمی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12 کۆتاییهات

بابەتی دواتر

بۆئەوەی لە وەرزی گەرمادا لە مێشولە پارێزراوبیت دووربکەوەرەوە لەم رەنگانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share