پوتین هێزى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئه‌تۆمیی خسته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه‌ ‏

سه‌رۆكى ڕوسیا هێزى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئه‌تۆمیی وڵاتەكەی خسته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشیی ‏شه‌ڕكه‌رییه‌وه‌.‏

میدیاكانى ڕوسیا بڵاویانكرده‌وه‌، پوتین لەمیانی‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئەنجومەنی ئاسایشی ‏وڵاتەكەی، كە سێرگی شویگۆ وه‌زیری به‌رگری و ڤالێری گیرامسیمۆڤ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ‏ئه‌ركانى گشتىی سوپا بەشداربوون تیایدا، فه‌رمانى كردووە هێزى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ‏ئه‌تۆمی بخاتە حاڵه‌تى ئاماده‌باشیی شه‌ڕكه‌رییه‌وه‌.‏

سه‌رۆكى ڕوسیا هۆكاری بڕیارەكەی گەڕاندووەتەوە بۆ “لێدوانە دوژمنكارەكانی ناتۆ” ‏بەرامبەر بە وڵاتەكەی.‏

بڕیارەكەی پوتین له‌كاتێكدایه‌، ماوه‌ى چوار ڕۆژه‌ هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا ‏دەستیپێكردووە، چەند ناوچەیەكی كەمی كۆنترۆڵكردووە، بەتایبەت لە خۆرهەڵاتی ‏ئۆكرانیا، بەڵام نەیتوانیوە كیێڤ-ی پایتەخت كۆنترۆڵ بكات.‏

بابەتی پێشتر

ئەو گوڵەی مانای خۆشەویستییەکی بێمەرجی هەیە

بابەتی دواتر

ڕوسیا.. خۆپیشاندەران دژی جەنگن و پشتیوانیی ئۆكرانیا دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چین: سەربەخۆیی تایوان واتا جەنگ

لە چوارچێوەی زیادبوونی ناكۆكییەكانی دەریای باشووری چین، حكومەتی پەككین هەڕەشەكانی دەربارەی دۆسیەی تایوان چڕدەكاتەوە. وۆ چیان، وتەبێژی وەزارەتی…
Total
0
Share