پەرلەمانتارێك: هەرێم و بەغداد پابەندبن بۆ ماوەی سێ ساڵ كێشەی مووچە چارەسەردەبێت

پەرلەمانتارێكی فراكیسۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەرێم و بەغداد پابەندی رێككەوتنەكان و یاسای بودجەبن بۆ ماوەی سێ ساڵ كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان چارەسەردەبێت.

سروە محەمەد پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوای پەسەندكردنی یاسای بودجە لەلایەن سەرۆك كۆماری عێراقەوە لە رۆژنامەی فەرمی بڵاودەبێتەوە و دواتر دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئاشكراشیكرد، بەپێی رێككەوتنەكانی هەرێم و بەغداد و ئەو بڕگە و ماددانەی كە لە یاسای بودجەدا هاتووە ئەگەر هەردوولا پابەندبن ئەوا تا سێ ساڵی دیكە كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان چارەسەردەبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دەتوانرێت لەو بودجەیەی بۆ هەرێمی كوردستان رەوانەدەكرێت پڕۆژەخزمەتگوزارییەكانیش جێبەجێبكرێن.

بابەتی پێشتر

جووتیارێك لە گەرمیان بە چاندنی پەتاتە هەلی كاری بۆ 90 كەس رەخساندووە

بابەتی دواتر

145 كۆچبەر لەسەر سنووری توركیا رزگاركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share