جووتیارێك لە گەرمیان بە چاندنی پەتاتە هەلی كاری بۆ 90 كەس رەخساندووە

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی گەرمیان ئەو جوتیارەی بەسەر كردەوە كە هەلی كاری بۆ 90 كەس لە سنوورەكە رەخساندووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی گەرمیان ، سەردانی گوندی دەورەی كرد كە سەر بە ناحیەی قۆرەتووە بە مەبەستی بەسەر كردنەوە و دەسخۆشی لە جووتیاری لێهاتوو ئارام كەریم كە رووبەرێكی بەرفراوانی بە پەتاتە چاندووە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە ئەو جووتیارە هەلی كاری بۆ ٩٠ كرێكار رەخساندووە كە ڕۆژانە كار لە هەڵگرتنی بەرهەمی پەتاتە دەكەن بۆ ماوەی دوو مانگ سەرەڕای بەكارهێنانی ئامێری جۆراوجۆر تایبەت بە هەڵگرتنی پەتاتە، هەروەها ناوبراو بەشێك لەو بەرهەمە لە بازاڕەكانی عەلوەی كەلار و عەلوەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق ساغدەكاتەوە و بەشێكی تری لە كۆگادا هەڵدەگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. باندێكی‌ شه‌ش كه‌سی‌ ده‌ستگیركران كه‌ مادده‌ی‌ هۆشبه‌ریان پێبووه‌

پۆلیسی سلێمانی باندێكی شەش كەسی دەستگیركرد كه‌ مادده‌ی‌ هۆشبه‌ریان پێبووه ‌و له‌شێوه‌ی‌ بانددا كاریانكردووه‌. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پۆلیسی سلێمانی،…
Total
0
Share