بەرگریی شارستانیی سۆران: گەشتیارێک رزگارکرا

لە قەزای رواندز، گەشتیارێک کە لە شوێنێکدا گیریخواردبوو رزگارکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە کە هاوڵاتییەکی خەڵکی هەولێر بەناوی (ئەیمەن ئیدریس)  لەخەرەندی رواندز بەهۆی مەترسیی شوێنەکەوە گیریخواردووە.

دەشڵێت، دوای ئاگادارکردنەوە تیمێکی بنکەی بەرگریی شارستانیی رواندز دەرچوون بۆ شوێنی رووداو، توانرا رزگاربکرێت.

لە راگەیەندراوەکەی بەرگریی شارستانیی سۆراندا هاتووە، بەپێی راپۆرتی تیمی ناوبراو، ئەو هاوڵاتییە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی جزدانی پارەوە چووەتە ئەو شوێنەوە، بەڵام گیریخواردووە.

 

May be an image of 2 people and people climbing

May be an image of 4 people and Stari Most

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە: لەم هەفتەیەدا یەکتربڕی تۆفیق وەهبی بە رووی شۆفێراندا دەکرێتەوە

بەشێکی زۆری کارەکانی قیرکردنی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی تەواوبوون و ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەش دەڵێت، “لەم هەفتەیەدا بە رووی شۆفێراندا…
Total
0
Share