150 ملیۆن دینار بە قەرز دەدرێتە هاوڵاتییان

بانكی رافیدەین لە عێراق پێدانی قەرزێكی بە هاوڵاتییان راگەیاند كە بڕەكەی لە 5 ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات تا وەكو 150 ملیۆن دینار و دەتوانن سوودمەندبن لە قەرزەكە بۆ نۆژەنكردنەوەی خانوو و كڕینی زەویی نیشتەجێبوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی بانكەكە تێیدا هاتووە، قەرز دەدرێتە هاوڵاتییان بۆ نۆژەنكردنەوەی خانوو یاخود كڕینی زەویی نیشتەجێبوون بڕی قەرزەكەش لە 5 ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات تا دەگاتە 150 ملیۆن دینار.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ماوەی گەڕاندنەوەی قەرزەكە بۆ ئەو كەسانەی خوازیارن سوودمەندببن 15 ساڵ دیاریكراوە.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت دابەزی

بابەتی دواتر

جووتیارێك لە گەرمیان بە چاندنی پەتاتە هەلی كاری بۆ 90 كەس رەخساندووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share