سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پڕۆژەی قیرتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكان بەردەوامە.
بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، پڕۆژەی قیرتاوكردنی گەڕەكی شێخ محێدین بە كۆتاهات و دەستكرا بە قیرتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكانی گەڕەكی بەختیاری.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دەستكراوە بە چاككردنی چاڵ و داچوونی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود نزیك كۆتایی شەقامی سەرەكی تووی مەلیك.