ناوی پاڵێوراون بۆ دامەزراندن لە بەڕێوەبەرایەتییەک بڵاوکرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی ناوی 217 پاڵێوراوی بۆ دامەزراندن لە خانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەی بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی بڵاویکردەوە، “پاش دوو کۆبونەوەی لیژنەی تایبەت بە دامەزراندنی 22 کارمەند بەشێوەی گرێبەست بە مەبەستی خزمەت کردن بە ماڵەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی بڕیاردرا بە دەستنیشان کردنی 217 کەس بەپێی خاڵبەندی و شایستە بوون، لەو کەسانەی فۆڕمیان بە مەبەستی دامەزراندن پڕکردبووەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ” لیژنەی ناوبراو ئاگاداری سەرجەم ئەو کەسانە دەکات کە ناویان لە لیستەکاندا هەیە لەو رێکەوتەی لە خوارەوە دەستنیشان کراوە سەردان بکەن بە مەبەستی چاوپێکەوتن لە لایەن لیژنەیەکی پسپۆڕو تایبەتمەند تا دیاریکردنی 22 کارمەند لە هەرسێ پسپۆڕیەکە”.

ئاشکراشی کردووە، “چاوپێکەوتن لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی دەبێت کە دەکەوێتە گەڕەکی بەکرەجۆ ،بەرامبەر شەقامی دوسایدی عەواڵ، پێویستە پاڵێوراوان لە کاتژمێر 8:30 خولەک لە شوێنی دەستنیشان کراو ئامادەبن، هەموو پاڵێوراوێک پێویستە ناسنامەی باری شارستانی و سیڤی (زانیاری کەسی) لەگەڵ خۆی بهێنێت”

بۆ بینینی لیستی ناوی پاڵێوراوان کلیک لێرە بکە

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تاوانه‌ و سزاده‌درێت.. ڕه‌گه‌زنامه‌ى سلێمانى هاوڵاتییان له‌ دیارده‌یه‌كى نایاسایی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامەی سلێمانی هاوڵاتییان له‌ دیارده‌یه‌كى نایاسایی ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ و ده‌ڵێت، هه‌ر كه‌سێك له‌ بری‌ كه‌سێكی‌…
زیاتر ببینە

عێراق: لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 61 ملیۆن مەتر سێجا لە پێکهاتەکانی نەوتمان بەرهەمهێناوە

کۆمپانیای دابەشکردنی پێکهاتەکانی نەوت، ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی شوبات ڕایگەیاند بەرهەمەکانی نەوت کە لەڕێگەی نەوتهەڵگرەکانەوە گواستراونەتەوە بۆ پارێزگاکان لە…
Total
0
Share