پشووی جەژن راگەیەندرا

حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، “پشووی رۆژانی جەژنی قوربان لە 27ی ئەم مانگەوە دەستپێدەكات تاوەكو 1ی تەمموزی مانگی داهاتووە”.

بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، رۆژی سێشەممە 27ـی حوزەیرانی 2023 ، تا ڕۆژی شەممە یەكی تەمموزی 2023، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، جگە لە وەزارەتی پەروەردە كە بەپێی خشتەی لیژنەی باڵای تاقیكردنەوەكان، رۆژی سێشەممە 27ـی حوزەیرانی 2023 كۆتا تاقیكردنەوەی گشتیی قۆناغی 12ـی ئامادەیی ئەنجامدەدرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، “رۆژی یەكشەممە 2ی تەمموزی 2023 ، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەوامی فەرمی دەستپێدەكاتەوە”.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: ئەركە حكومەتی عێراق مانگانە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت

بابەتی دواتر

كەسێك لەسەر ئاگرەكەی شارباژێڕ دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share