كفری: بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵەوە سێ كەس كوژران

شەڕی نێوان دوو بنەماڵە لە شارۆچكەی كفری، كوژرانی سێ ئەندامی یەكێك لەو دوو بنەماڵەیەی لێكەوتەوە.

موقەدەم- عەلی قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا زانیاری لەبارەی ڕوداوەكەوە ئاشكراكرد و وتی، “بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵەوە، سێ كەس لە كفری كوژراون.”

وتیشی، “شەڕەكە پەیوەندی بە كێشەی كۆمەڵایەتیی پێشتری نێوان دوو بنەماڵەكەوە هەبووە، ئەمشەو هەینی 26ی شوبات شەڕ لەنێوانیاندا سەریهەڵداوەتەوە و لایەنێكیان تەقەی كردووە و سێ كەسی لە لایەنی دووەم كوشتووە.”

ڕوونیشیكردەوە كە كوژراوەكان كوڕێك و باوكی و مامێكین لە ناو شارۆچكەی كفری-دا كوژراون و دوای تەقەكردنەكە، بكوژەكان هەڵهاتوون، “بۆیە تا ئێستا نازانرێت ئەوان برینداریان هەبێت یاخود نا.”

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە لێدوانەكەیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا وتیشی، “هێزەكانی پۆلیس لە شوێنی ڕوداوەكەن و لێكۆڵینەوە دەستیپێكردووە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی: پێویستە سایلۆکان ئامادەکاریی تەواو بۆ وەرگرتنی گەنم بکەن

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی رایگەیاند، ” پێویستە سایلۆكان ئامادەکاریی تەواو بۆ وەرگرتنی گەنم بكەن”.…
زیاتر ببینە

“سەرکەوتنی یەکێتی لە کەرکوک کاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش دەبێت”

ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەریخست یەکێتی لە کەرکوک و ناوچە كوردستانییەكان لە پلەی یەکەمدایە ئەوەش بە بڕوای…
Total
0
Share