سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی: كێشەی كورد لە توركیا بەچەك چارەسەرنابێت

چەند دیمەنێكی بۆردومانەكانی ئەمڕۆی توركیا لە هەرێمی كوردستان فۆتۆ: ئەنادۆڵؤ

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی دەڵێت، ئۆپراسیۆنەكەی توركیا پێشێلكردنی زەقی سەروەری خاكە و دەڵێت، پێویستە توركیا بیر لە چارەسەری دیموكراتیانە و بنەڕەتی كێشەی كورد بكاتەوە، چونكە بەچەك چارەسەر نابێت.

هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەردەوامبوونی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی توركیا لەسەر خاكی هەرێمی كوردستان، پێشێلكردنێکی زەقی سەروەریی خاك و ئاسمانی عێراقە بەبیانووی بوونی هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، هەروا دژی پرەنسیپەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دراوسێیەتی نێوان عێراق و تورکیاشە.

وتیشی، “پێویستە دەسەڵاتدارانی تورکیا بیر لە چارەسەری دیموکراتیانەی بنەڕەتی کێشەی مێژوویی کورد بکەنەوە، چونکە ئۆپراسیۆنەکانی ڕابردووش سەلماندوویانە زمانی چەك كێشە ناوخۆییەکانی توركیا چارەسەرناكات” بەڵكو پێویستی بەگفتوگۆ و لێكتێگەیشتن هەیە.

باوەڕی خۆیشی نیشاندا بەوەی بەردەوامبوونی جەنگ لە توركیا جگەلە ڕشتنی خوێنێکی زۆر و داتەپینی ئابورییەکەی، كێشەی كوردیشی لە کێشەیەکی ناوخۆیی کردۆتە کێشەی وڵاتانی ئەوروپا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش.

داواش لە توركیا دەكات سوود لە ئەزموون و تاقیكردنەوەی عێراق وەربگرێت، کە کێشەی کورد لەم بەشەی کوردستاندا بە جینۆساید و ئەنفال و كیمیاباران لەناونەچوو.

لە كۆتاییشدا هەرێم كەمال ئاغا دەڵێت، گەلی كورد پێکهاتەیەکی گەورەیە لە شیرازەی كۆمەڵایەتی، سیاسی و ئابوری توركیادا، بۆیە بۆ بەدەستهێنانی متمانەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بوژانەوەی ئابورییەكەی و کۆتایهێنان بە کێشە ناوخۆییەکانی، باشترین ڕێگە و چارەسەر گفتوگۆی دیموكراسیە.

شەوی ڕابردوو وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کلیل چنگ-ی لە هەرێمی کوردستان دژی پەکەکە ڕاگەیاند و هەپەگەش ئاشکرایکرد ئەو فڕۆکانەی هێرش دەکەنەسەر زاپ لە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە دەفڕن.

بابەتی پێشتر

وێنە.. باڵابەرزترین خێزان دەچنە کتێبی گینسەوە

بابەتی دواتر

لەسەر بۆرییەكی نەوت سكاڵا دژی كازمی تۆماركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی پلانی خۆی بۆ کەمکردنەوەی تووشبووانی هەوکردنی پەردەی مێشک لە سلێمانی و هەڵەبجە راگەیاند

ئەمڕۆ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی عێراق پلانی خۆیان بۆ کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی تووشبووانی منداڵان بە…
Total
0
Share