سوارێز بەهۆی ئازارەوە وازدەهێنێت

لویس سوارێز یانەی گریمیۆی ئاگادارکردووەتەوە، کە بەم نزیکانە وازهێنان ڕادەگەیەنێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (GZH)، لویس سوارێز ماوەیەکە بەهۆی ئازاری ئەژنۆیەوە دەناڵێنێت و کار گەیشتووەتە ئەوەی نەتوانێت بەشێوەیەکی ئاسایی یاریبکات، بە کەسە نزیکەکانی ڕاگەیاندووە بەو دۆخەوە مەحاڵە بتوانێت لە یاریکردن بەردەوامبێت.

بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا یاریزانە ئەفسانەییەکەی ئورۆگوای لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی چاویان بە نوێنەرانی ئیدارەی یانەی گریمیۆ بکەوێت و دانوستاندن لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیەوە بکەن.

سوارێز تەمەنی (36) ساڵە و تاوەکو زستانی 2024 گرێبەستی لەگەڵ یانەی گریمیۆی بەڕازیلی واژۆکردووە، یانەی ئینتەر مەیامی یەکێکە لەو یانانەی گرنگییان پێداوە.

سوارێز لەم وەرزەدا 25 یاریی بۆ گریمیۆ کردووە، 11 گۆڵ و هەشت ئەسیستی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

پاڵێوراوان بۆ خەڵاتی "لاوی ئاڵتوونی"

بابەتی دواتر

لە سلێمانی چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كیلینی لە یۆڤانتۆس دەڕوات

جۆرجیۆ كیلینی بەرگریكاری یۆڤانتۆس ئاشكرایكرد، كۆتایی وەرز ڕیزەكانی یانەكە جێدەهێڵێت. كیلینی لە شكستەكەی یۆڤانتۆس بەرامبەر ئینتەرمیلان لە جامی…
زیاتر ببینە

دێمبلی لە بەرشلۆنە نەماوە

ماتیۆ ئەلیمانی بەڕێوەبەری کارەکانی بەرشلۆنە دەڵێت دێمبلی لای ئێمە نەماوە و پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە کردووە. ئەلیمانی دەڵێت…
Total
0
Share