كۆنگرەی ئەنچیلۆتی پێش یارییەكەی ڕیاڵ سۆسیداد

كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید هیوایخواست مباپێ دوای خەونی منداڵیی بكەوێت و دووپاتیشیكردەوە كە سەرنجی تەواویان لەسەر یارییەكەی ڕیاڵ سۆسیدادە و ئامانجیان بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكەیە.

بڕیارە ئەمشەو یانەی ڕیاڵ مەدرید كاتژمێر 11ی شەو لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی ڕیاڵ سۆسیداد ببێتەوە.

ئەنچیلۆتی هیوایخواست مباپێ دوای خەونی منداڵیی بكەوێت كە لەبەركردنی درێسی ڕیاڵ مەدریدە.

ئاماژەی بەوەشدا كە ئەوان ئێستا سەرنجیان لەسەر یارییەكەی سۆسیدادە و جارێ بیریان لە یارییەكانی ئینتەرمیلان و ئەتلەتیكۆ مەدرید نەكردووەتەوە.

ئەنچیلۆتی ڕەتیكردەوە هیچ كێشەیەكی لەگەڵ ئیسكۆ هەبێت و پێیوایە ئاسینسیۆ بژاردەیەكی باشترە بۆ هێڵی پێشەوە.

بابەتی پێشتر

كۆنگرەی چاڤی پێش ڕوبەڕووبونەوەی ڕیاڵ بیتس

بابەتی دواتر

بارودۆخی یاریزانە پێكراوەكانی یانەی پاریس سانجێرمان بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share