گۆڵچییەکانی بەڕازیل پەیوەندییان بە مۆندیالی 94وە چییە؟

هەڵبژاردەی بەڕازیل خاوەنی باشترین گۆڵپارێزانی مۆندیالی قەتەرە، بەتایبەت ئالیسۆن بیکەر کە بۆ یانەی لیڤەرپوڵ یاریدەکات.

لە کۆی چوار یارییدا، بەڕازیل تەنها دوو گۆڵی لەسەر تۆمارکراوە، ستافی گۆڵپارێزانی “سێلیساو” لە ئالیسۆن بیکەر (لیڤەرپوڵ)، ئیدێرسۆن (مان سیتی) و ویڤێرتۆن (پاڵمێراس) پێکهاتوون و لەلایەن کلاودیۆ تافارێلی ئەفسانەی گۆڵپارێزانی وڵاتەکە و پاڵەوانی مۆندیالی 1994وە ڕاهێنانیان پێدەکرێت.

تافارێل لە 2014وە بووەتە ڕاهێنەری گۆڵپارێزانی هەڵبژاردەی بەڕازیل، سەرەڕای ئەوەی یەکێکبووە لە باشترینەکان و چەندین بڕوانامەی لە بوارەکەدا بەدەستهێناوە، لە هەمان کاتدا ڕاهێنەری گۆڵپارێزانی یانەی لیڤەرپوڵە و لەگەڵ ستافی یۆرگن کلۆپ کاردەکات، واتا دووجار ڕاهێنەری ئالیسۆن بیکەرە.

ئالیسۆن لەبارەیەوە دەڵێت، “خۆشحاڵم بە بوونی تافارێل، ئێمە لە منداڵییەوە ناوی ئەو لەسەر زمانمانە، خاوەنی فەلسەفەیەکی ناوازەیە، زۆر بە ئاسانی و بەبێ فشار بیرۆکەکانی دەگەیەنێت، کاریگەری لەسەر ئاستی هەر سێ گۆڵپارێزەکەی سێلیساو دروستکردووە.”

ستافی گۆڵپارێزانی بەڕازیل بە درێژایی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای لاتین لە کۆی 17 یارییدا تەنها پێنج گۆڵیان لەسەر تۆمارکرا، لە چوار یاریی مۆندیالی قەتەردا هەر سێ گۆڵچییەکە یارییان کردووە.

بابەتی پێشتر

شارەزایەكی کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و بایەكی سارد هەڵدەكات

بابەتی دواتر

سێلین دیۆن تووشبوونی بە نەخۆشییەکی دەگمەن راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share