ناسا سێ گرتە ڤیدیۆی شۆکهێنەری زەوی بڵاوکردەوە

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی “ناسا”، دیمەنێکی شۆکهێنەری هەسارەی زەوی بڵاوکردووەتەوە، لە کاتێکدا چاودێری یەکێک لەو دیاردە مەترسیدارانەی کردووە کە ڕاستەوخۆ مەترسی لەسەر ژیان لەسەر زەوی دروستکردووە.

چالاکییەکانی مرۆڤ یەکێکە لە هۆکارە گەورەکانی زیادبوونی رێژەی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن لە بەرگەهەوادا، کە گەیشتووەتە رێژەیەکی پێوانەیی و هۆکاری سەرەکییە لە گەرمبوونی جیهانیدا.

کێشەی بەرزبوونەوەی رێژەی ئەم گازە ژەهراوییانە ئەوەیە کە دیار نین، بەڵام ستۆدیۆی بینینی زانستیی ناسا دیمەنی بەڵگەنامەیی ئەم کۆبوونەوە زۆرەی گازە ژەهراوییەکانی بڵاوکردووەتەوە.

ئەم ڤیدیۆیانە بە وردی نیشانی دەدەن کە زۆربەی ئەم گازە گەرمخانەییانە لە کوێوە دەکرێنە بەرگەهەواوە و چۆن و لە کوێدا دەردانیان لە ماوەی یەک ساڵدا دەگۆڕدرێن.

ئاژانسەکە پەردەی لەسەر سێ گرتە ڤیدیۆیی لادا کە ناوچە جیاجیاکانی جیهان دەگرێتەوە، تیایدا دەردانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە ساڵی 2021دا دەخاتەڕوو، کە بە رەنگی پرتەقاڵی بۆ سووتەمەنی بەردین، سوور بۆ سووتاندنی بایۆماس، سەوز بۆ ئیکۆسیستەمی زەوی، شین بۆ زەریاکان نیشاندراون.

خاڵە شینەکان نیشانی دەدەن کە ئاوی زەریاکان لە کوێ زۆرترین کاربۆن هەڵدەمژن، خاڵە سەوزەکانیش کاربۆن نیشان دەدەن کە لەلایەن هەندێک سەرچاوەی سەر زەویەوە هەڵدەمژرێت.

لە ڤیدیۆکەدا ئاماژەی پێکراوە، کە چۆن رەنگی پرتەقاڵی زاڵە بەسەر بەرگەهەوادا، هەروەها چۆن دەردانی سووتەمەنی بەردینی بڵاودەبێتەوە بۆ ئەوەی هەموو هەسارەکە بگرێتەوە، لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا.

 

بابەتی پێشتر

هەولێر..ئەو کچەی لەگەڵ خوشکەکەی زاواکەیان تەقەی لێکردن گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

بارسا ژمارە (6)ی گەڕاندەوە بۆ گاڤی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share