لە هەرێم لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا تەنها یەك كەس بە كۆرۆنا مردووە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 94 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، یەك كەسیش بە هەمان هۆكار مردووە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا ئەمڕۆ دووشەممە 25ی كانونی دووەم ڕایگەیاند، “لە هەرێمی كوردستان 94 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی توشبوونیش لە پارێزگای دهۆك بووە كە 48 كەس توشبوون”.

لەبارەی مردن بە كۆرۆنا تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، “لەو ماوەیەدا تەنها یەك توشبووی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە، كە لە پارێزگای دهۆك بووە”.

ژمارەی ئەو كەسانەشی لەو ماوەیەدا چاكبوونەتەوە بریتییە لە 937 كەس.

وردەكاریی توشبوون و مردن و چاكبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم..

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هەرێم: تاوەکو بە چاوی خۆمان نووسراوی خەرجکردنی مووچە نەبینین یەک دینار نانێرین

بەرپرسێکی باڵای هەرێم رایدەگەیەنێت، تاوەکو بە رەسمیی نووسراوی ناردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم نەبینرێت، یەک دیناری هەرێم…
Total
0
Share