وردەکاریی بۆندی مێسی و ئینتەر مەیامی بڵاوکرایەوە

گرێبەستی نێوان یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکی و لیۆنێل مێسی یەکێکە لە گرانبەهاترینەکان لە مێژووی تۆپی پێی ئەمریکا.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەلایەن میدیاکانی ئەمریکاوە بڵاوکراونەتەوە، لیۆ مێسی گرێبەستێکی کۆنکرێتی و بەهێزی لەگەڵ یانەی ئینتەر مەیامی واژۆکردووە، بەهۆیەوە 150 ملیۆن دۆلار قازانج بەدەستدەهێنێت.

گرێبەستەکە بۆ ماوەی دوو وەرز و نیوە، لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوە بۆ ساڵێکی دیکە.

مووچەی ساڵانەی یاریزانەکە لە نێوان 50 بۆ 60 ملیۆن دۆلاردا دەبێت، لە هەمان کاتدا پشکی دەبێت لە قازانجی کۆمپانیاکانی “ئەپڵ، ئەدیداس، فاناتیکس”، بەو پێیەی ئەو کۆمپانیایانەش لە گواستنەوەکەدا سوودمەندبوون.

تەنانەت بەندێک لە گرێبەستەکەدا جێگیرکراوە، دوای وازهێنانی یاریزانەکە و کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی پشکی لە یانە ئەمریکییەکە دەبێت.

“پوڵگا” لە ڕێکەوتی 21ی تەموزی 2023 یەکەمین یاری بە درێسی ئینتەر مەیامی-یەوە ئەنجامدەدات.

بابەتی پێشتر

مان یونایتد ئۆفەری دووەم پێشکەشی چێڵسی دەکات

بابەتی دواتر

سعوودیە لەگەڵ بارسا و یوڤێ "سوپەرلیگ" سازدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share