مێسی پەیوەندی بە بێکهامەوە دەکات لە مەیامی

دوای کۆتاییهاتنی بۆندی نێوان لیۆ مێسی و یانەی پاریس سان جێرمان، یاریزانەکە ڕوودەکاتە یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکی.

ماڵپەڕی دەیلی میرەری بەریتانی ئاشکرایکردووە، بۆندی نێوان پاریس و مێسی بۆ ماوەی وەرزە لەگەڵ ئەگەری نوێکردنەوە بۆ وەرزێکی دیکەش، واتا تاوەکو ساڵی 2023 یان 2024 لە پاریس بەردەوامدەبێت، لە دوای ئەو وادەیە تەمەنی دەگاتە 37 ساڵ و هەنگاوێکی دیکە لە ژیانییدا دەنێت.

خۆرخی ماس، هاوبەشی داڤید بێکهام لە یانەی ئینتەر مەیامی بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، ” مێسی دەبێتە پلانێکی گەورە بۆ داهاتوومان، من و بێکهام هەوڵی زۆرماندا یاریزانە گەورەکان دابینبکەین، پێموابێت مێسی دەبێتە ئەفسانەی یانەکەمان و پڕۆژەکەمان دەگەیەنێتە ئاستیكی جیهانی”.

بەپێی زانیارییەکان، لیۆ مێسی لە ماوەی ڕابردوودا شەش پێنتهاوسی لەشاری مەیامی کڕیوە، کە ئەوەش بە ئامادەکاری وەسفدەکرێت بۆ یاریکردن لە یانەیەکی ئەو شارە، بێگومان نزیکترینیان یانەی ئینتەر مەیامی-یە، کە خاوەن و سەرۆکەکەی داڤید بێکهامی ئەفسانەی ئینگلتەرایە.

بابەتی پێشتر

پاریس کێشەی فرۆشی هەیە و ڕیاڵ مەدرید سوودمەندە

بابەتی دواتر

پەیوەندییەکی چاوەڕواننەکراو لە ئیتاڵیاوە بۆ پیانیچ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاڤی ئینێستای نوێی دۆزیوەتەوە؟

ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە، چاڤی هێرناندێز بەگرنگییەوە لە پێدری دەڕوانێت و پێیوایە هاوشێوەی ئەندرێس ئینێستایە. دوای بردنەوەی ئەستێرەکانی ئازولگرانا…
Total
0
Share