لەلایەن لیژنەكانی قائیمقامیەتی رانیەوە سەنتەرێكی ددان داخرا كە سەرەڕای پیسی شوێنكارەكە مۆڵەتیشی نەبووە.
قائیمقامیەتی قەزای رانیە رایگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەكانیان سەنتەری ددانی رانیە-یان بەسەرکردەوە، دەرکەوت هاوڵاتییەکی ئێرانی کە خۆی وەک پزیشک ناساندبوو، بێ هەبوونی هیچ بڕوانامەیەکی پزیشکی لە سەنتەرەکە کاردەکات.
ئەوەشی خستەڕوو، سەنتەرەكە خاوەنی مۆڵەت نەبووە و شوێنکارەکەی زۆر پیس بووە، لە ئەنجامدا لیژنەکەیان بڕیاری داخستنی داوە و خاوەنەكەشی رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.