لە ماوەی سێ ساڵدا ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە 16 هەزارەوە زیادیكردووە بۆ 30 هەزار

نوێنەری گشتیی وانەبێژان لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ساڵی 2019دا مامۆستایانی وانەبێژ 16 هەزاربووە و ئێستا ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ زیاترە لە 30 هەزار، ئاشكرایدەكات، ئەو خوێندنگەیەی سەرۆكی حكومەت زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی تێدا لێدا 15 مامۆستای میلاكی هەیە و 17ی وانەبێژە.

عەلی ڕەئوف مستەفا نوێنەری گشتیی وانەبێژران لە هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ سێشەممە بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكومەتی هەرێم زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی 2022 -2023 لە خوێندنگەی ئەیلولی بنەڕەتیی كوڕان لە پەروەردەی بەردەڕەش لێدراوە و ژمارەی مامۆستای میلاكی خوێندنگە 15 مامۆستای میلاكە و ژمارەی مامۆستای وانەبێژی 17 مامۆستایە.

ئاشكرایكرد، ئەو كاتەی كابینەی حكومەت دەستبەكاربوو ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ 16 هەزاربووە و دوای تێپەربوونی سێ ساڵ بەسەر تەمەنی كابینەكەدا ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ گەیشتووە 30 هەزارو 465 مامۆستا و ژمارەی مامۆستایانی دانەمەزراو بەردەوام ڕووی لە زیادبوون كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی سلێمانی ڕەخنە لە بڕیارێكی شارەوانی دەگرێت بۆ فرۆشتنی بینای چەند خوێندنگەیەك

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕەخنە لە هەوڵێكی وەزارەتی شارەوانی دەگرێت، كە بێ ئاگاداركردنەوەیان، بڕیاری فرۆشتی شەش خوێندنگەی شارەكەی…
Total
0
Share