سێ كەس بە تۆمەتی دروستكردنی دۆلار و دیناری ساختە دەستگیركران

دراو و كەلوپەلە دەستبەسەردا گیراوەكانی تۆمەتباران

ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی باندێك رادەگەیەنێت و دەڵێت، دۆلاری ئەمریكی و دیناری عێراقییان ساختەكردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی هەولێر رایگەیاند، دوای بەدواداچوون و چاودێریکردنی وورد، هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئابوری، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، لە ئۆپەراسیۆنێکدا سێ تۆمەتباری سەرەکیی باندێکی دروستکردنی دۆلاری ئەمریکی و دیناری عێراقی ساختەیان لە هەولێر دەستگیركرد.

هێزەكە دەستیشیگرت بەسەر پارە ساختەکراوەکان و گشت کەلوپەلەکانی ساختەکردنی دراو و دوو قالبی زێڕی ساختە و پارچەیەکی شوێنەواردا.

ئاسایشی هەولێر دەڵێت، تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆلینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رەوانەی بەردەم دادگا دەکرێن.

بابەتی پێشتر

لەسەر دۆسیەی زەوییە كشتوكاڵییەكانی كەركوك داوایەك لە دادگای فیدراڵی تۆماركرا

بابەتی دواتر

رۆیتەرز هۆكاری دواكەوتنی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share