سەرۆکی یوڤانتۆس ڕاهێنەری نوێی دەستنیشانکردووە

نزیکترین سەرچاوەکانی هەواڵ لە یانەی یوڤانتۆسەوە بڵاویانکردووەتەوە، کە ڕوبەڕوبوونەوەی ناپۆلی دەبێتە کۆتا تاقیکردنەوە بۆ ئەندریا پێرلۆی ڕاهێنەر و لە ئەگەری دۆڕاندنیدا ڕاستەوخۆ دووردەخرێتەوە.

ڕۆژنامەی “توتۆ سپۆرت” کە نزیکترین و بەهێزترین میدیای نزیکی یانەی یوڤانتۆسە ئاشکرایکردووە، سبەیشەو یانەی یوڤانتۆس لە یاریگای خۆیدا یارییەکی دواخراوی هەفتەی سێی کالچیۆ بەرانبەر ناپۆلی ئەنجامدەدات، ئەنجامی یارییەکە کاریگەریی لەسەر بارودۆخی بیانکۆنێری و پێگەی ئەندریا پێرلۆی ڕاهێنەر دەبێت.

بەپێی سەرچاوەکە، لە ئەگەری دۆڕاندنی کریستیانۆ و هاوەڵانی بەرانبەر پارتینۆپێ ڕاستەوخۆ پێرلۆ دووردەخرێتەوە، لە ئێستاشدا ئەندریا ئانێلی سەرۆکی یانە و هاوکارانی کە پێکهاتوون لە پاڤێل نێدڤید و فابیۆ پاراتیچی دەستیان بە دانوستاندن لەگەڵ ماسیمیلیانۆ ئالێگری ڕاهێنەری پێشووی یانەکە کردووە و دەیانەوێت بەهەمان موچە و مەرجی ڕابردوو بیگەڕێننەوە.

ئەندریا ئانێلی سەرۆکی یانە یوڤانتۆس لەگەڵ ئالێگری ڕاهێنەری پێشووی یانەکە

دوای شکستی یانەی خانمە پیرەکە لە خولی یانە پاڵەوانەکان، بەڕێوبەرانی لاڤیکیا سنیۆرا بڕیاریاندا بەردەوامی بە کارەکانی پێرلۆ بدەن، بەڵام دوای یەکسانبوونیان بەرانبەر تۆرینۆ و لەدەستدانی خەونی گرتنەوەی لوتکەی کالچیۆ بۆچوونەکان گۆڕانکارییان بەسەرداهات، لە ئێستادا بیریان لەوەکردووەتەوە بەر لە خراپتربوونی دۆخەکە دەبێت سنوورێک بۆ شکستەکان دابنێن.

بابەتی پێشتر

گەرمیان.. شۆفێرێک خوشکەزایەکی خۆی دەشێلێت و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانلەدەست دەدات

بابەتی دواتر

ئۆبامیانگ دەبێتە ئوزێلی نوێ !

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share