ئۆفەرێكی نوێ بۆ پێدانی ئۆتۆمبێل بە مووچەخۆران راگەیەندرا

سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی رایدەگەیەنێت، ئەو كۆمپانیایەی لێكتێگەیشتنمان لەگەڵ كردوون بۆ پێدانی ئۆتۆمبێل بە كارمەندانی تەندروستی، ئۆفەرێكی نوێی راگەیاندووە كە لە بەرژەوەندیی كارمەندانی تەندروستیدایە.

هاوژین عوسمان سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو كۆمپانیایەی لێكتێگەیشتمان لەگەڵ كردوون بۆ پێدانی ئۆتۆمبێل تەنها بۆ كارمەندان نییە، بەڵكو پزیشك و كارگوزارەكانیش دەتوانن سوودمەند ببن لە كڕینی ئۆتۆمبێل بەو میكانیزمەی كە بە قیست و چەند ئۆفەرێك دەدرێتە كارمەندانی تەندروستی.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كۆمپانیاكە ئاگاداری كردووینەتەوە كە كارمەندانی تەندروستی دەتوانن ئۆتۆمبێلی مۆدیل 2022 بە شێوەی كاش بكڕن و 100 دۆلاریان بە 130 هەزار دینار بۆ دەشكێندرێتەوە و تابلۆكەشیان بەبێ بەرامبەر پێدەدرێت.

بابەتی پێشتر

سۆران عومەر: بەنزین دەبێتە 450 دینار

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئیسپانیا بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا جامی "نەیشن لیگ"ی بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share