سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “دوای جێبەجێكردنی یاسای بودجە نرخی یەك لیتر بەنزین لە هەرێمی كوردستان هاوشێوەی عێراق دەبێتە 450 دینار و بە پسووڵە دەدرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، سەرجەم نەوتی هەرێمی كوردستان رادەستی سۆمۆ دەكرێت و عێراق رۆژانە 600 هەزار بەرمیل نەوت دەداتە پاڵاوگەكان و سەرجەم جۆرەكانی سووتەمەنی بۆ هاوڵاتییان دابیندەكرێت.
ئاشكراشیكرد، بەپێی ئەو میكانیزمەی دانراوە بە پسووڵە، بەنزین دابیندەكرێت و ئەگەر كەسێك لەو بڕە زیاتری پێویست بوو بە نرخی 650 دینار لە بەنزینخانەكان دەتوانێت بیكرێت.