كاروان گەزنەیی: دوای پەسەندكردنی یاسای بودجە نابێت كێشەی مووچە لە هەرێم هەبێت

كاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، دوای پەسەندكردنی یاسای بودجە نابێت كێشەی مووچە لە هەرێمی كوردستان هەبێت و دەشڵێت، “پاشەكەوتی مووچە حكومەتی هەرێم لێی بەرپرسیارە و دەبێت بۆ مووچەخۆرانی بگەڕێنێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، حكومەتی هەرێم مانگانە پێویستی بە 912 ملیار دینارە و بەغداد مانگانە یەك ترلیۆن و 200 ملیار دەنێرێت و دەبێت ئەولەویەت بۆ دابەشكردنی مووچە بێت.

ئاشكراشیكرد، پێویستە شەفافییەت لە داهاتی هەرێمی كوردستان هەبێت و جگەلەوەش هەرێم لەو بڕە نەوتە زیاتر بەرهەمدەهێنێت كە حكومەتی هەرێم باسی دەكات.

بابەتی پێشتر

سیستانی یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاریكرد

بابەتی دواتر

جوتیار عادل: هەوڵدەدرێت بەر لە جەژن مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان بدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share