راگەیەندراوێك لە شارەوانیی سلێمانییەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت،”ژمارەیەك لە دوكاندارەكانی ناوبازاڕی شاری سلێمانی لەسەر ئەركی خۆیان دیمەنی خۆڵ و خاشاكیان گۆڕی بۆ دیمەنێكی جوانی شارستانی و نوێ”

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سوپاسی دوكاندارانی ناوبازاڕی سلێمانی دەكات كە لەسەر ئەركی خۆیان و بە هاوكاریی تیمەكانی سەرۆكایەتی دیمەنی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاكیان گۆڕی بۆ دیمەنێكی جوانی شارستانی و نوێ.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “خەڵكی خۆشەویستی شارەكەمان بەوە ناسراون ژینگەدۆستن و هەمیشە حەزیان بە پاكوخاوێنی و جوانكردنی سیمای شارەكەمان هەبووە”.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر ژنێك بەهۆی كەمتەرخەمیی پزیشكییەوە گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

كامیل قەزاز: دانانی پێوەری زیرەك سووتانی محاویلەی كەمكردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share