وەزارەتی دارایی ئەو وەزارەتەی ئاشکراکرد کە سبەینێ مووچە وەردەگرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، سبەینێ دەست بە دابەشکردنی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت.

بەپێی راگەیەندراوێک کە وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە، سبەینێ دووشەممە 19/6/2023 مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی وەزارەت دابەش دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ یەکشەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و وەزارەتی تەندروستی وەک یەکەم شوێن مووچەیان وەرگرت.

لە هەفتەی رابردوودا حکومەتی عێراق بڕی 400 ملیار دیناری وەک قەرز بۆ هەرێمی کوردستان رەوانەکرد، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند کە بە داهاتی ناوخۆشەوە بڕی 350 ملیار دینار کورتهێنانیان دەبێت بۆ دابەشکردنی مووچە و ئەگەر عێراق 400 ملیار دیناری کە رەوانە بکات بەر لە جەژنی قوربان دەتوانن مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکەن.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: گەورەترین بازاڕی پیشەسازیی خۆراکی کوردستان ناوەڕاست و باشووری عێراق دەبێت

بابەتی دواتر

هۆشدارییەکی نوێ لە وەزارەتی ناوخۆوە بۆ ئەو کەسانەی چەکی بێمۆڵەتیان هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share