تۆمەتبارێک دەستگیرکرا و پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی لە ژنێك کردبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای تۆمارکردنی سکاڵایهكی یاسایی لەسەر تۆمەتبارێک کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ تایبەتییەکانی لە ژنێك کردبوو، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد.
دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئهزمهڕهوە دەستگیربکرێت. ههروهها دهستگیرا بهسهر مۆبایل و كۆمپیوتهری تۆمهتباردا، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی پێداوە.
دەشڵێت، تۆمەتبار (یـ.غ.ح.) لهدایكبووی 1987 دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی دوو لە یاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.