گردبوونەوەی ناڕەزایی لە كەركوك ئەنجامدرا

شاری كەركوك

دژی دواخستنی بڕیاری دامەزراندنیان، دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە كەركوك ئەوانەی لە كۆمپانیای نەوتی باكوور راهێنانیان وەرگرتووە گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا.

ئەوان كە ژمارەیان 450 راهێنراوە، بەر لە چوار ساڵ بە ئامانجی دامەزراندن بۆ ماوەی شەش مانگ لە كۆمپانیای نەوتی باكوور راهێنانیان پێكراوە.

سەرەڕای تێپەڕبوونی ئەو ماوەیە، بە وتەی خۆیان لەبارەی دامەزراندنیانەوە دەستی دەستییان پێدەكرێت.

پەیامنێرمان لە كەركوك پێی راگەیاندین، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەك لەو راهێنراوانە لە بەردەم پارێزگای شارەكە گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا.

ئامادەبووانی گردبوونەوەكە داوایاندەكرد، بەڵێنی دامەزراندنیان جێبەجێ بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیار نییە بڕەكە چەندە.. بودجە بۆ وەزارەتی خوێندنی ‏باڵا تەرخانكرا بۆ باشتركردنی ‏دۆخی خوێندكاران

بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاردرا بە تەرخانکردنی پشتیوانیی دارایی بۆ وەزارەتی خوێندنی ‏باڵا بۆ باشترکردنی بارودۆخی…
زیاتر ببینە

وتەبێژی پۆلیسی دارستان سلێمانی: تەنیا ئەو جۆرە ڕاوەماسییە ڕێگەپێدراوە کە هێمنانەیە

وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئێستا کە ڕاوچییەکان دەگەڕێنەوە بۆ دەریاچەکان، هێزەکانمان چاودێرییەکانیان چڕکردووەتەوە، ئامانجیشمان لەمە…
Total
0
Share