روونكردنەوەیەك لە كونسوڵخانەی ئەمریكاوە

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر روونكردنەوەیەكی لەسەر هەواڵێك بڵاوكردەوە كە باس لەوە دەكات گوایە كونسوڵخانەكە داوایكردوە رێكخراوی هاوڕەگەزخوازان لە هەرێمی كوردستان تۆماربكرێت.

لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، گوایە لە كۆبوونەوەی 8ی حوزەیراندا كونسوڵخانەی گشتیی ئەمریكا داوای لە فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومییەكان كردووە رێگە بە تۆماركردنی ڕێكخراوی هاوڕەگەزخوازان بدات.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر دەڵێت، “ئەو هەواڵەی كە بڵاوكراوەتەوە دوورە لە راستییەوە و بە هەواڵێكی هەڵبەستراو ناویبردووە”.

هەر لە روونكردنەوەكەدا هاتووە،” سەرەڕای ئەوەی كە ئێمە پشتیوانی لە مافە بنەڕەتییەكانی مرۆڤ بۆ هەمووان دەكەین، بەڵام ئەو هەواڵەی كە بڵاوكراوەتەوە دوورە لە راستییەوە”.

بابەتی پێشتر

خشتەی مووچە رادەگەیەنرێت

بابەتی دواتر

نرخی نەوتی سپی زیاتر دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share