بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی داراییەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، هەوڵدەدرێت تا پێش جەژن مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان دابەشبكرێت، بەڵام كورتهێنان لەو بڕە پارەیە هەیە كە بۆ مووچە تەرخانكراوە.
لە زانیارییەكاندا هاتووە، نزیكەی 350 ملیار دینارێك كورتهێنان هەیە و وەزارەتی دارایی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران لەسەر هێڵە كە كورتهێنانەكە چارەسەربكات و بتوانرێت بەر لە جەژن مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان بدرێن.
هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەگەر هیچ گرفتێك نەیەتە پێش بڕیارە سبەی یەكشەممە خشتەی مووچەی مانگی ئایار بڵاوبكرێتەوە و سبەینێش مووچەی وەزارەتی تەندروستی دەدرێت.