تەندروستیی عێراق ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە تای خوێنبەربوون و کۆلێرا راگەیاند

وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە تای خوێنبەربوون و کۆلێرا راگەیاند.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون لە ماوەی ئەمساڵدا گەیشتە 211 کەس.

وتیشی، “لەو ژمارەیە 185یان تووشی تای خوێنبەربوون بوون و 26 کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە”.

بەپێی ئامارەکانی تەندروستیی عێراق، لە هەولێر7 تووشبووی تای خوێنبەربوون، لە دهۆک 5 تووشبوو، یەک گیانلەدەستدان، لە سلێمانی 3 تووشبوو تۆمارکراون.

هەروەها لە کەرکوکیش، 4 کەس تووشی تای خوێنبەربوون بوون و کەسێکیش گیانیلەدەستداوە.

هەر بەپێی ئامارەکانی تەندروستیی عێراق، ئاماری تووشبوون بە کۆلێرا نزیکەی 400 حاڵەتە و لەو ژمارەیە 119 یان لە پارێزگای سلێمانی بوون، 109یان لە کەرکوک بوون، لە پارێزگای دیالەش 107 تووشبوو تۆمارکراون، هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان بەو نەخۆشییە تۆمارنەکراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی سۆران: لیژنەیەک بۆ خەمڵاندنی زیانەکانی تەرزەبارینەکە پێکهێندرا

بەرگریی شارستانیی سۆران، رایگەیاند، “لیژنەیەک بۆ خەمڵاندنی زیانەکانی تەرزەبارینەکە پێکهێندرا”. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لەسنووری…
Total
0
Share