کەشناسیی هەرێم: خۆڵبارین دەستپێدەکات

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ تۆزێکی سووک بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووستبوونی تۆزێکی سووک، پلەکانی گەرما  نزیکدەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو، خێرایى با  10 – 20  کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، لە هەندێک ناوچە بەرز دەبێتەوە بۆ سەرووی 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووستبوونی تۆزێکی سووک، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ، خێراى با 10 – 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

سەبارەت بە بەرزترین پلەکانی گەرما کەشناسیی هەرێم ئاشکرایکردووە، “هەولێر:38، سلێمانی:37، دهۆک36:، کەرکوک:39، هەڵەبجە:40، زاخۆ:36، سۆران37:، گەرمیان42: دەبێت”.

 

بابەتی پێشتر

لەبارەی جەژنی قوربانەوە سعودیە داوایەک لە مسوڵمانانی جیهان دەکات

بابەتی دواتر

تەرمی گەنجە خنكاوەكەی سۆران دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم: دەرئەنجامی کۆبوونەوەکان لە بەرژەوەندیی فەرمانبەران و مووچەخۆران دەبێت

وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت، “دەرئەنجامی کۆبوونەوەکان لە بەرژەوەندیی فەرمانبەران و مووچەخۆران دەبێت”. وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share