لەبارەی جەژنی قوربانەوە سعودیە داوایەک لە مسوڵمانانی جیهان دەکات

2ی نیسان بە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریكرا

بەپێی پێشبینییە گەردوونناسییەکان رۆژی دووشەممە یەکەمین رۆژی مانگی زولحجەیە و چوارشەممەی داهاتووش یەکەمین رۆژی جەژنی قوربانە، دادگای باڵای سعودیەش داوا دەکات سبەینێ کاتی ئێوارە چاودێری بینینی مانگ بکرێت.

دادگای باڵای سعودیە بڵاویکردووەتەوە، “داو لە مسوڵمانانی جیهان دەکەین ئێوارەی رۆژی یەکشەممە چاودێری بینینی مانگ بکەن و لەگەڵ ئەگەری دەرکەوتنی نزیکترین دامەزراوەی پەیوەندیداری ناوچەکەیان ئاگاداربکەنەوە”.

پێشتر بنکەی گەردونی نێودەوڵەتی کە بارەگاکەی لە ئەبوزەبییە بڵاویکردبووەوە، ئەستەمە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە مانگ ببینرێت، بەو پێیەش رۆژی سێشەممەی داهاتووتر کە دەکاتە 27 ی مانگ رۆژی وەستانە لە کێوی عەرەفە و رۆژی چوارشەممە یەکەمین رۆژی جەژنی قوربان دەبێت.

 

بابەتی پێشتر

پێنج نیشانەی شێرپەنجەی پێست

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: خۆڵبارین دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share