ئامانج رەحیم: پاكتاوی ئەو پارانە دەكرێت كە بۆ هەرێم هاتوون

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم داوادەكات نەخشەڕێگا بۆ جێبەجێكردنی یاسای بودجە پەیوەست بە هەرێم دابنرێت و دەشڵێت، دوای جێبەجێكردنی یاسای بودجە پاكتاوی ئەو پارانە دەكرێت كە بۆ هەرێم هاتوون.

ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ بە نووسراوی فەرمیی ئەنجومەنی نوێنەران بە ژمارە (7060) یاسای پەسەندکراوی بودجەی عێراق بۆ ساڵانی 2023 تا 2025 گەیشتە دیوانی سەرۆکایەتیی کۆمار بە مەبەستی دەرچواندنی یاساکە لەلایەن سەرۆک کۆمار و دواتر بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەی وەقایعی عێراق و، پاشان دەرکردنی رێنمایی ئاسانکاریی جێبەجێکردنی یاساکە بە هاوبەشی لەلایەن هەردوو وەزارەتی دارایی و پلاندانانی فیدڕاڵیی.

وتیشی، “لە دوا ڤێرژنی پەسەندکراوی یاساکەدا ریزبەندیی ماددەکانی پەیوەندیدار بە هەرێم بوون بە ماددەکانی 11-12-13”.

لەدوای ئەو رێكارانە یاساکە بە (اثر رجعی) لە رۆژی 1ی كانونی دووەمی 2023ەوە دەكەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، وەك ئەوەی ئامانج رەحیم ئاماژەی پێدا و وتی، “ئەوکات پێویستە پاکتاوی ئەژمێری ئەو یەك ترلیۆن و 200 ملیار دینارە بکرێت لەگەڵ هەرێمی کوردستان کە لەلایەن بانکەكانی بازرگانی عێراقی، رەشید و رافیدەین بە قەرز خەرجکراوە و دابشکێندرێت لە شایستەی مانگانەی هەرێم”.

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران داواشدەكات، لەپێناوی دابینکردنی بەشە بودجەی هەرێم و مووچەی مووچەخۆران هەموو ناکۆکی و ناسازانیی ناوخۆیی وەلابنرێت و نەخشەڕێگایەک بۆ جێبەجێکردنی ماددەکانی 11 و 12 و 13ی پەیوەندیدار بە هەرێم دابنرێت و لەبەرامبەر پابەندیی دارایی و نەوتیی هەرێم، شایستەکانی خۆی وەربگرێت.

هەروەك پابەندییە سەرەكییەكانیشی بە چەند خاڵێك روونكردووەتەوە:

1- 400 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهاتووی کێڵگەکانی هەرێم لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی هەناردە لە رێگای بەندەری جەیهان، یان بەکارهێنانی بۆ پاڵاوتن و بەکارهێنانی ناوخۆیی.
2- رێژەی 50%ی داهاتی دەروازە سنوورییەکان.
3- قیستی مانگانەی پابەندیی هەرێم لە بەرامبەر تی بی ئای.
4- پێشکەشکردنی (میزانی موراجعە) لەلایەن وەزارەتی دارایی.
5- رێکەوتنی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی لەسەر میکانیزمی ووردبینی.

بابەتی پێشتر

دەقی كۆتایی یاسای بودجە بڵاوكرایەوە

بابەتی دواتر

رووداوێكی هاتوچۆ لە دهۆك حەوت قوربانی لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی خراپ بەکارهێنانیەوە بردنە ناوەوەی ماتۆڕسکیل بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی بیارە قەدەغە کرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە شۆفێرانی ماتۆڕسکیلەکان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، ”رۆژانی هەینی چونە ناوەوەی ماتۆڕسکێل بۆ ناوچەگەشتیارییەکانی بیارە قەدەغەیە”.…
Total
0
Share