بەهۆی خراپ بەکارهێنانیەوە بردنە ناوەوەی ماتۆڕسکیل بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی بیارە قەدەغە کرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە شۆفێرانی ماتۆڕسکیلەکان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، ”رۆژانی هەینی چونە ناوەوەی ماتۆڕسکێل بۆ ناوچەگەشتیارییەکانی بیارە قەدەغەیە”.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە ئاماژە بەوە دەکات، ”لەبەر بەرژەوندیی گشتیی هاوڵاتییان و گەشتیاران و بەهۆی خراپ بەکارهێنانیانەوە، ئاگاداری بەکارهێنەرانی ماتۆڕسکێلە دووتایەکان دەکەینەوە لە رۆژانی هەینی چوونە ناوەوەی ماتۆڕسکێل بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی بیارە قەدەغەیە”.

دەشڵێت، ”لەلایەن هاوڵاتییانی سنووری بیارە و هەورامانەوە گلەیی و گازندەی زۆر لەو بارەیەوە ئاڕاستەمان کراوە و سەرپێچیکاران لەلایەن مەفرەزە هاوبەشەکانەوە توشی سزا و لێپێچینەوەی یاسایی دەبنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یاسای چاكسازی جێبەجێبكرێت دەرماڵەی مووچەخۆران دەبڕدرێت؟
ئێستا وردەكارییەكەی بڵاودەكاتەوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی دەدات، جەختیشدەكاتەوە لە یاساكەدا باس لە كەمكردنەوەی…
Total
0
Share