کچ و کوڕێکی هاوتەمەن لەماوەی 24 کاتژمێردا خۆیان خنکاند

لەماوەی تەنها 24 كاتژمێردا، کچ و کوڕێکی هاوتەمەن لە سەنگەسەر خۆیان خنكاند.‏

چیرۆکەکە لەوێوە دەستیپێکرد، کاتێک دوێنێ کچێکی تەمەن 17 ساڵ لە ناحیەی ‏سەنگەسەر بە پەت خۆی خنکاند، کەسوکارەکەی دەڵێن، خۆ خنکاندنەکەی پەیوەندی بە ‏نمرەکانیەوە بووە لە خوێندنگا، دوای ئەو ڕووداوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەنجێک لە ‏سەنگەسەر لە شوێنی کارەکەی خۆی خنکاند.‏

کەسوکار و هاوپیشەکانی ئەو کوڕە گەنجە، ئاماژە بەوەدەکەن، کاتێک هەواڵی ‏خۆخنکاندنی کچەکەی بیستووە، باری دەروونیی تێکچووە و ڕۆیشتووەتەوە بۆ شوێنی ‏کارەکەی.‏

هاوپیشەکانی کوڕەکە دەڵێن، “ئەو بە شەواندا نەهاتووەتە دوکان، بەڵام شەوی ڕابردوو ‏وتویەتی من کەمێک لە دوکان دەمێنمەوە و دەگەڕێمەوە ماڵەوە، بەڵام دواتر دایک و ‏باوکی وتویانە کوڕەکەیان نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە و کاتێک چوونەتەوە بۆ دوکانەکەی، ‏بینیویانە خۆی خنکاندووە”.‏

هاوپیشە و شایەتحاڵانی هەردوو ڕووداوەکە، بە تۆڕی میدیایی ئێستایان ڕاگەیاند، “کوڕە ‏گەنجەکە کاتێک هەواڵی خۆخنکاندنی ئەو کچە 17 ساڵانەی بیستووە، لە ستۆریی ‏فەیسبووکەکەی وێنەی کچەكەی داناوە و غەمباریی خۆی نیشانداوە”.‏

پۆلیسی ڕاپەڕین دڵنیایی دایە تۆڕی میدیایی ئێستا، کە هەردوو ڕووداوەکە خۆ خنکاندن ‏بووە و لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا ڕوویداوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: ئەو جەمپانەی لە گەڕەک و شەقامەکاندا دانراون پێویستە لاببرێن

شارەوانیی سلێمانی، رایگەیاند، “ئەو جەمپانەی لە گەڕەک و شەقامەکاندا دانراون پێویستە لەماوەی هەفتەیەکدا لاببرێن”. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، لە…
Total
0
Share