لە دارستانەكانی سنووری دوو گوندی قەرەداغ ئاگركەوتۆتەوە و خەڵكی گوندەكان و چەندین تیمی جیاجیا سەرقاڵی كوژاندنەوەیین.
ئەمڕۆ ئاگرێک لە سنووری دارستانە چڕەکانی دەربەندی گوندی تەکیە بەرەو گوندی کۆشک لە سنووری قەزای قەرەداغ کەوتەوە.
لەئێستادا خەڵکی گوندەکان، پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ و بەرگریی شارستانی لەڕێگەی فڕۆکەوە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.