سەرۆکی حکومەت: هەموو شوێنەکانی چەک فرۆشتن دابخرێن

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای ڕووداوەکەی ئەمڕۆی گەڕەکی سورچیان کە تێیدا ژن و مێردێک کوژران پەیامێکی بڵاوکردەوە، بەوپێیە، داوای داخستنی سەرجەم شوێنەکانی فرۆشتنی چەک و دەستبەسەرداگرتنی چەکە بێمۆڵەتەکانی کردووە.

لە پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتدا هاتووە، بۆ ئەوەی چیتر هەڕەشە بۆ سەر ژیانی خەڵک دروستنەبێت، داوای لە وەزارەتی ناوخۆ کردووە هەموو شوێنەکانی فرۆشتنی چەک دابخرێن و سەرجەم چەکە بێمۆڵەتەکانیش دەستیان بەسەردابگیرێت.

ڕایگەیاندووە، ” ئێمە ئاسایشی خەڵک و وڵاتی خۆمان ناکەینە قوربانیی خراپەکاران و قاچاخچییان و هەلپەرستان”.

داوا لە خەڵکی کوردستانیش دەکات، چەکە بێمۆڵەتەکانیان ڕادەستی حکومەت بکەن و بەشداربن لە پرۆسەی پاککردنەوەی کوردستان لە چەکە بێمۆڵەتەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “دواتر بەپێی یاسا بابەتی مامەڵەکردن بە چەک ڕێکدەخرێتەوە”.

پەیامێکی مەسرور بارزانی بۆ دادگاکانە و داوا دەکات، چاوپۆشی و کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی یاسا نەکەن، ” دڵنیاشیاندەکەمەوە کە بە هەموو شێوەیەک، پاڵپشت و هاوکاریان دەبین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: ئەگەر پلانەکان نەگۆڕدرێن چەند ناوچەیەک دەکەونە ژێر مەترسی تیرۆریستانەوە

هاوسەرۆكی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر پلانەکان نەگۆڕدرێن و ھاریکارییەکان فراوانتر نەکرێن ئەوا چەند ناوچەیەک کە کێشەی ئەمنییان ھەیە دەکەونە…
Total
0
Share