كەشناسیی هەرێم: ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەسبەینێوە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە و خێرایی با لە هەندێك ناوچەی هەرێم دەگاتە 30 كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵەهەور لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵەهەور، لە هەندێك ناوچە لە ئەنجامی زیادبوونی خێرایی با ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ دەبێت، پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتردەبنەوە بە نزیكەی یەك پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 38 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی

دهۆك : 36 پلەی سیلیزی

كەركوك : 40 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 38 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 26 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 38 پلەی سیلیزی

سۆران: 36 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 40 پلەی سیلیزی

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: بەپێی یاسای بودجە كۆتایی بە قەیرانی دواكەوتنی مووچە دێت

بابەتی دواتر

بەرهەمهێنانی كارەبا ئاسایی بووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

منداڵێک لە ئاوی دوکاندا خنکا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 4:00 منداڵێک کەوتووەتە ناو ئاوی دوکانەوە و خنکاوە، بەبێ ئەوەی کەسوکارەکەی پێی بزانن، دواتر کەسوکارەکەی…
Total
0
Share