بە ڤیدیۆ.. دژەتیرۆر و ئاسایش و لیوای مغاویری كەركوك دوو تیرۆریستی داواكراو دەستگیردەكەن

دژەتیرۆر و هێزی هێرشبەری سەر بە پۆلیسی كەركوك و لیوای مغاویری سەر بە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، دوو تیرۆریستی داواكراو لە كەركوك دەستگیردەكەن.

هێزەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر (CTG) بە هاوبەشی هەواڵگری و ئاسایشی كەركوك و لیوای مغاویری سەر بە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركوك، بەسەرپەرشتیی فەرماندەی ئۆپەرسیۆنەكانی كەركوك، وهیزی ئیقتیحامی پۆلیسی كەركوك ئۆپەراسیۆنێكیان ئەنجامدا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئۆپەراسیۆنەكەدا توانرا دوو تیرۆریستی داواكراو بە ماددەی 4ی تیرۆر لە دادگاكانی عێراق دەستگیربكەن، كە تیرۆریستەكان بەرپرسی باڵای بەناو دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بوون بەناوی (سەعد ئیسماعیل نەجم عەبدوڵا البیلاوی) و (عومەر ئیسماعیل نەجم عەبدوڵا البیلاوی) و براكەشیان تیرۆریست (عەدنان ئیسماعیل نەجم عەبدوڵا البیلاوی)ــن كە یەكێك بووە لە بەرپرسانی دەستەی جەنگی ویلایەتی عێراقی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی، لە هەریەكە لە ئەنبار و موسڵ بەشداریی جەنگی كردووە و لەسەر دەستی هێزە عێراقییەكان كوژرا.

 

 

بابەتی پێشتر

300 ملیۆن دینار بە قەرز بە هاوڵاتییان و فەرمانبەران دەدرێت

بابەتی دواتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share