لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە قەزای شێخانی پارێزگای دهۆک، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک بڵاویکردەوە، رووداوەکە لەسەر رێگای دهۆک و قەزای شێخان، لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەتی جۆری نیسان سەنی و سکۆدا روویداوە.

بەهۆی رووداوەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

بابەتی پێشتر

بەهۆی بەشداریپێکردنی "هونەرمەندانی ناشایستە" فێستیڤاڵێک دواخرا

بابەتی دواتر

لێدوانەکانی بیلینگهام لەکاتی ناساندنیدا بە درێسی ڕیاڵ مەدریدەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share