داعش پەلاماری گوندێکی سنووری کەرکوکی دا

چەکدارانی داعش کەمێک بەر لە ئێستا پەلاماری گوندێکی سنووری پارێزگای کەرکوکیاندا، هێزە عێراقییەکان گەیشتوونەتە گوندەکە و زیانەکان نەزانراون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک گواستییەوە، کەمێک بەر لە ئێستا چەکدارانی داعش پەلاماری گوندی چەمی تەوات-یان دا کە دەکەوێتە سنووری ناحیەی لەیلانی سەر بە پارێزگای کەرکوک.

گوندەکە ژمارەیەک ماڵی بەڕەگەز عەرەبی تێدا نیشتەجێن.

هێزە عێراقییەکان بە ئاراستەی گوندەکە ڕۆیشوون بەمەبەستی بەهاناوەچوونی ماڵەکان، تا ئێستا زیانەکان نەزانراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی: بەرنامەتان بۆ خزمەتکردنی زیاتری خەڵک جێبەجێبکەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە رزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن کرد.…
Total
0
Share