كەسێك بە تۆمەتی دزینی زیاتر لە 100 مۆبایل دەستگیركرا

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی ناو بازاڕی سلێمانییەوە كەسێك بەتۆمەتی دزینی زیاتر لە 100 مۆبایل لە دوكانێكدا دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای تۆماركرد كە دوكانه‌كه‌ی بڕاوه‌ و زیاتر له‌ 100 مۆبایلی‌ لێدزراوه‌، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار دەستپێكرد.

دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، تۆمه‌تبار دۆزرایەوە و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگەی ناو بازاڕی‌ نەهێشتنی تاوانه‌وه‌ ده‌ستگیركرا.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، تۆمەتبار (س.ا.س. له‌دایكبووی‌ 2001 بە ناسنامە عەرەب) دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌ و لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.

بابەتی پێشتر

مامۆستایانی خۆبەخش داوای دامەزراندنیان دەکەن

بابەتی دواتر

دوو كەس بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای پێداچوونەوە: بڕیاری سزادراوانی بادینان هێشتا پله‌ی كۆتایی وه‌رنه‌گرتووه‌

ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕونکردنەوەیەکی لەبارەی سزادراوانی بادینانەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، ئه‌و بڕیاره‌ هێشتا…
Total
0
Share