دوو كەس بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیركران

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە دوو چالاكیی جیادا مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵ دوو كەسیان دەستگیركرد بە تۆمەتی دزیكردن لە غه‌سلێك‌ و كافتریایه‌ك.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای تۆماركرد كە له‌ غه‌سله‌كه‌یدا بڕێك پاره‌ی‌ لێدزراوه‌، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار دەستپێكرد. دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، تۆمه‌تبار دۆزرایەوە و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌ ده‌ستگیركرا.

لەلایەكی دیكەوە پاش تۆماركردنی‌ سكاڵایه‌كی‌ یاسایی له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه‌ دزی‌ له‌ كافتریایه‌ك كردبوو، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستگیركردنی‌ دەستپێكرد. دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمه‌تبار بدۆزێته‌وه‌ و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی پێداوە.

دەشڵێت، تۆمەتباران (ب.م.أ. له‌دایكبووی‌ 1998) و (ع.ش.ع. له‌دایكبووی‌ 1993) دانیان به‌ تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌ و لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەكانی 444 – 446 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون‌.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی دوو تـ.ـیرۆریست ڕادەگەیەنێت

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوو تـ.ـیرۆریستی د.ا.عـ.ـش لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیرکران. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش، بە…
Total
0
Share