لەسەر راسپاردەی جێگری سەرۆك وەزیران، بێگەرد تاڵەبانی سەرپەرشتیی بەڕێوەچوونی دیدارێكی هاوبەش لەنێوان بەشێك لە جوتیارانی خاوەن باخ و بیرۆكە و پڕۆژەكانی سنووری پارێزگای ھەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕیندا كرد،
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لەسەر راسپاردەی جێگری سەرۆك وەزیران سەرپەرشتی بەڕێوەچوونی دیدارێكی ھاوبەشی نێوان بەشێك لە جوتیارانی خاوەن باخ و بیرۆكە و پڕۆژەكانی سنووری پارێزگای ھەڵەبجە و ئیدارەی راپەرینی كرد كە دیدارەكە بە ئامادەبوونی ستافێكی وەزارەت و بە ھەماھەنگی لەگەڵ رێكخراوی GIZ ی ئەڵمانی بەرێوەچووە.
راشیگەیاند، وەك دەرفەتێكی گرنگی پاڵپشتی بە بازاڕكردن و ساغكردنەوەی بەروبوومە خۆماڵییەكانی جوتیاران و بەكەلتووركردنی گەشتیاری و باشتركردنی ژێرخانی ئابوریی جوتیاران لە رێگەی سیستەمێكی رێكخراوی نێوان حكومەتی ھەرێمی كوردستان و رێكخراویGIZ، بەمەبەستی ھاندانی جوتیاران بە پێشكەشكردنی یارمەتی و راوێژكاریب بۆ بوژانەوەی باخ و زەویبەكانیان.
ئاشكراشیكرد، بۆ لەمەودوا لەرێگەی تیمێكی تەكنیكی بە ئەزموونی نێودەوڵەتی بە ھەماھەنگی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و دەستەی گەشتوگوزار، كەلتەوری ھێنانەكایەی پڕۆژەی كشتوكاڵی گەشتیاری دەستپێدەكرێت بە چەند قۆناغێك لەسەر ئاستی ھەرێمی كوردستان.