کۆمپانیای فۆرد بەرهەمهێنانی جۆرێک ئۆتۆمبێلی رادەگرێت و پلانی داهاتووی ئاشکرا دەکات

دوای 47 ساڵ لە بەرهەمهێنان، کۆمپانیای فۆرد بڕیاریدا بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی ڤیستا لە هاوینی ساڵی داهاتوو رابگرێت.

کۆمپانیای فۆرد بڵاویکردەوە، لە دوای 47 ساڵ لە بەرهەمهێنان، بڕیاریانداوە لە هاوینی ساڵی داهاتووە دروستکردنی ئۆتۆمبێلی جۆری فۆرد ڤیستا رابگرن، کە لە وڵاتی بەریتانیا زۆرترین کڕیاری هەیە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “هەموو هەوڵی کۆمپانیاکەمان دەخەینە گەڕ بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بە شێوەیەک تا گەیشتن بە ساڵی 2035 سەرجەم ئۆتۆمبێلەکانی فۆرد ببنە کارەبایی”.
لە ساڵی 1976 ەوە فۆرد ئۆتۆمبێلی ڤیستای کردووەتە بازاڕەکانی جیهانەوە، تا ئێستا 22 ملیۆن ئۆتۆمبێلی خستووەتە بازاڕەکانی جیهانەوە بە نۆ نەوەی جیاواز.

ساڵی رابردوو فۆرد ڤیستا یەکێک بوو لەو ئۆتۆمبێلانەی زۆرترین فرۆشی لە بەریتانیا هەبووە.

 

بابەتی پێشتر

فەرمی .. سوپەری ئیسپانیا 2023 لە سعوودیە ئەنجامدەدرێت

بابەتی دواتر

لەیکەرز بۆ جاری چوارەم شکستیهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share