ئامێرێكی نوێ وزەی كارەبا لە شەپۆلەكانی دەریا بەرهەمدەهێنێت

داهێنانە نوێیەكە

كۆمپانیایەك لە قوبرس داهێنانی ئامێرێك لە شێوەی بڕبڕەی پشت ڕادەگەیەنێت، كە دەتوانێت جوڵەی شەپۆلەكانی دەریا بۆ وزەی كارەبا بگۆڕێت.

ئاشكراكردنی ئەو داهێنانە نوێیە لەكاتێكدایە چاوی جیهان لەسەر دۆزینەوەی سەرچاوەی نوێی وزەیە دوور لە وزەی بەردین، لەبەر هۆكاری سیاسی بێت، یان لەبەر هۆكاری ئاووهەوا و دوورخستنەوەی كاریگەریی نەرێنیی وزەی بەردین.

پێشتر لە جیهاندا چەندین تاقیكردنەوە بۆ سوودوەرگرتن لە وزەی شەپۆلەكان بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا ئەنجامدراوە، بۆ ئەمەش چەندین ئامێر داهێنراوە، لەوانەش ئامێری جوڵاوی سەر دەریا یان مۆلیدەی ژێر ئاو، بەڵام سەرجەم ئەو هەوڵانە شكستیانهێنا، نەیانتوانی بگەنە تەكنیكی زیادكردنی وزە بەشێوەی بەردەوام.

بەڵام یەكێك لە كۆمپانیا ئوسترالییەكان كە بارەگاكەی لە قوبرس-ە، نمونەیەكی نوێی داهێناوە كە شایەنی ڕامانە، بەتایبەت پاش سەركەوتنی لە دابینكردنی وزە بۆ ماڵان لەو شەپۆلانە بۆ زیاتر لە ساڵێك، كە ئەمەش نیشانەی بەردەوامبوونیەتی، پێچەوانەی داهێنانەكانی دیكە.

كۆمپانیای SWELی ئوسترالی ماوەی زیاتر لە دەیەیەكە كار لەسەر ئەو تەكنیكە دەكات، لەكاتێكی پێشتری ئەمساڵدا نمونەی سەرەتای كارەكەی خستەڕوو بەناوی (Waveline Magnet)، كە پێكدێت لە چەند سەكۆیەكی جوڵاوی پێكەوە بەستراو، هاوشێوەی بڕبڕەی پشتی مرۆڤ.

داهێنانە تازەكە دەتوانێت وزە بەرهەمبهێنێت لەڕێی جوڵەی شەپۆلەكانەوە بەشێوەیەكی ئاسان، وەك ئەوەی كۆمپانیاكە ئاماژەی پێداوە، ئەوەشی وت، ئامێرەكە نوێیەكە دەتوانێت كۆنتڕۆڵی ئەو بڕەیەی وزە بكات كە لەڕێی شەپۆلەكانەوە بەرهەمی دەهێنێت بەشێوەیەكی سەركەوتوو و كۆنتڕۆڵكراو.

ئەوەی مایەی سەرنجە، دروستكردنی ئامێرە نوێیەكە پێویستی بە ئامێر و كەلوپەلی گەورە و گران نییە، بەڵكو تەنها لە پلاستیك و پلاستیكی بەهێزكراو دروستدەكرێت، ئەمەش تێچووی دروستكردنی كەمدەكاتەوە، هەروەها تێچووی چاككردنەوەی كەمە، وەك ئەوەی كۆمپانیای داهێنەری ئاماژەی پێداوە.

دەشڵێت، ئامێرە نوێیەكە دەتوانێت نزیكەی 100 مێگاوات لە وزە لە تەنها شەپۆلێكەوە بەرهەمبهێنێت.

كۆمپانیاكە نمونەی یەكەمی لە چەندین شوێنی داخراو تاقیكردووەتەوە و ساڵی ڕابردوو گوازرایەوە كەنداوی لارنكا لە قوبرس بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی دیكە.

بابەتی پێشتر

هامیڵتۆن پەیامێک ئاراستەی ڕکابەرانی مێرسیدس دەکات

بابەتی دواتر

تەنها کحولم خواردووەتەوە.. سەرۆک وەزیرانی فینلەندا بەهۆی بەشداری لە ئاهەنگێک پشکنینی ماددەی هۆشبەر دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share